Ccleaner 5.13   

ئەم ئامرازە فایلە زێدە و بێکەڵکەکانی Internet Explorer, Windows Explore وبەشەکانی تری پێژمێرەکەمان بۆ خاوێن دەکاتەوە. ئەم ئامرازە هەروەها دەتوانێ بەرنامەکانی تری دامەزرێنراو لە سەر سیستەم بناسێتەوە و شوێنەواری بەجێماوی کارەکانی ئێمە خاوێن بکاتەوە و لە ناویان بەرێCCleaner . بەپێچەوانەی ئامرازەکانی دیکە، رەمەکی و خۆسەرانە هەڵناستێ بە سڕینەوەی فایل و زانیارییەکان، کە لە ئاکامدا ئەوەی پێویستیمان پێیەتی، لە دەستی بدەین. بەلکوو ئەم هەلەمان بۆ دەرەخسێنێ هەتا بە وردبینیەوە فایل و زانیاریەکان دەسنیشان بکەین جا ئەوکات بیانسرینەوە. حەتتا ئەم ئامرازە بۆ نوێ کارەکانیش بەرنامەیێکی پارێزاو بە هەژمار دێت و ئەم هەڵە دەرەخسێنێ کە لە هەڵبژاردنەکاندا وردتر بروانین و دوای دڵنیا بوون فەرمانی سڕینەوە دەربکەین. هەڵبەت کاری CCleaner لێرەدا کۆتایی پێ نایێت. بۆ دۆزینەوەی کێشەکانی رێجیستری و چاککردنەوەیان ئیتر پێویست ناکات کە پرۆگرامی قورس دابمەزرێنن، چوونکە ئەم بەرنامەیە زۆر هۆشمەندانە و لە سەرخۆ دەتوانێ رێجیستری بە سەر دەکاتەوە و هەڵەکانی راست دەکاتەوە. بۆ ئەم کارەش ریسک ناکات و پێش دەسپێکردن بۆ چاک کردنەوەی هەڵەکان پێشنیاریدرووستکردنی پاڵپشت دەکات هەتا لە هەر چەشنە گرفتێکی نەخوازراو بەرگری بکات. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەم هەنگاوەش هەر لە دەستی خۆتان دایە کە ئەم ئامرازە لە کام بەش لە رێجیستری بە شوێن هەڵەدا بگرێت. هەروەها لە بەشی Tools دا Uninstaller جێگیر کراوە کە هەر هەمان کاری Add or Remove Programsی ویندوز ئەنجام دەدات ودەتوانین ئامرازە زێدەکانی پێ بسڕینەوە. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە :
-خاوێنکردنەوەی تەواوی پەپکەرەقە لە بەرنامە زێدەکان
-بەهینەکردنی ویندۆز و بردنە سەری خێرایی
-هەبوونی توانایی خاوێنکردنەوەی زانیاری بە شێوەی نۆرماڵ و پارێزراو(NSA, DOD)
-نەبوونی هەر چەشنە Spyware و Adware
-بەکارهێنانی ئامراز بۆ هەر دوو چینی شارەزا و نوێکار -خاوینــکردنــەوەی فایلە کاتـیـیەکان، دیــرۆکـی(*History) ئادرێــسەکان و شـەکـرۆکە(*Cookie)ی دۆزەرەکـــان(*Explorer)
-خۆرایی بونی ئامراز بە توانایی بەهێز و لکێنراوێکی زۆر لەم وەشانە دا
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 4,16MB
File ver    : 5.13.5460
File format : exe
Date Added  : Nov. 08, 2014
Last viewed : Jan 19th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
WinUtilities   

WinUtilities ناوی ئامرازێکی یارمەتیدەرە بۆ بەهینە کردن و بردنە سەری کارایی سیستەم. ئەم ئامرازە بە هێزە کە زیاتر وەک کۆئامراز دەنوێنێ، ئیمکاناتێکی زۆری لە خۆ دا جێداوە، هەتا بەکارهێنەران بتوانن لەو پەری کارایی سیستەم کەڵک وەربگرن. پتر لە ٢٠ ئامرازی بەهینەکردن لەم کۆئامرازە دا جێ کراونەوە کە هەر یێک کاریگەری خۆی لە سەر سیستەم دا بۆ بردنە سەری کارایی بەجێ دەهێنێ. هەبوونی رواڵەتی سـەرنجراکـێش و هـاسان لە بەکـارهـێـناندا یێکێ لە گرینگترین تایـبەتــمـەنـدی ئــەم ئــامــرازە بـە هــەژمـار دێـت، سـڕیـنـەوەی فـایلـە زێــدەکـانی تـۆمـارگـە(Registry*)، ســڕیـنـەوە و خــاوێـنـکـردنــەوەی پــەپکـە رەقــە(Harddisk*)، بەهینەکردنی بیرگەی ڕام، پێشاندانی تەواوی زانیاری سیستەم، هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە تۆمارگە، پارێزگاری پێکردنی فایلەکان، سڕینەوەی ئامرازەکانی کارپێکردنی سیستەم و چەندین توانایی گرینگی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن.
ئەم کۆئامرازە بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر دەچنە ناو نێت، زۆر بەکەڵکە، چوونکێ ئەم ئامرازە دەتوانێ ئەو فایلانەی کە بە هۆی گەڕان لە ناو نێت دا درووست دەبن، بیانسڕێتەوە. بە گشتی بۆ ئەو کەسانەی کە گرینگی بە کارایی سیستەم دەدەن، بایەخێکی زۆری هەیە. ئامرازی WinUtilities دەتوانێ زۆر بەکەڵک بێ چوونکێ کاتێک قسە لە ٢٠ ئامرازی سەربەخۆ دەکرێ، ئیتر پێویستیتان بە ئامرازی جیاوازی دیکە نابێ و ئەم ئامرازە دەتوانێ وڵامدەری تەواوی داخوازییەکانتان بێ. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-هێنانەوەی فایل و پارتیشێنەکان بە سیستەمی فایلی FAT و NTFS
-خاوێنکردنەوەی تەواوی پەپکە رەقە لەو فایلە زێدانەی کە لە کاتی بەکارهێنانی سیستەمی کردەیی درووست دەبن
-گەڕانی سیستەم بۆ فایلە تێکچووەکانی تۆمارگە و سڕینەوەیان
-بەرێوەبردنی هاسانی فایلەکانی StartUpـی ویندۆز
-توانایی دابەش کردنی فایلەکانی پڕ قەبارە و گەڕاندنەوەیان بۆ دۆخی سەرەکی
-توانایی پاراستنی فایلە ئیجراییەکان
-بەهینەکردنی بیرگەی ڕام
-بەرێوەبردنی تەواوی سیستەمی کردەیی و فایلەکانی لە حاڵی ئیجرا دا
-ئیمکانی Uninstall پێکردنی ئامرازەکانی کارپێکردن بە تەواوی
-پێشاندانی تەواوی زانیارییەکانی سیستەم
-هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە فایلەکانی تۆمارگە و گێرانەوەیان لە کاتی پێویست دا
-توانایی کاتبەندی کردن بۆ هێندێک لە کردەکانی وەک کووژاندنەوەی سیستەم
-هەبوونی باشترین کارایی سیستەم بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 6.01MB
File ver    : 12.27
File format : exe
Date Added  : 10.05.2012
Last viewed : Jan 17st, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
Privacy Eraser   

شوێن پێیەکانی ئینتێرنێتی کە بەرهەمی گەڕان لە ناو نێت دایە زۆر کات گرفت درووست دەکات و تا رادەیێکیش لە سەر پاراستن کاریگەری دەبێ، کە بە سڕینەوە و نەهێشتنی ئەم جێ پێیانە دەتوانین وێڕای بردنە سەری پاراستن، لە ئاشکرا بونی بە رواڵەت سادەی زانیارییەکان بەرگری بکەین. Privacy Eraser Pro یێکێ لەم ئامرازانەیە کە بۆ سڕینەوەی ئەم زانیاری و شوێن پێیانەی ئینترنێتی یان بە واتایێکیتر History هاتۆتە بەرهەم. هەڵبەت ئەم شوێن پێیانە نە تەنیا بە مێژوو (History*) بەڵکو حەشارگە (Cache*)کان، گشت شەکرۆکە(Cookie*)کان، وشە تێپەرەکانی پاشەکەوت کراو، و...بەستراوەتەوە. لە ئیمکاناتی سەرنج راکێشی ئەم ئامرازە دەتوانین بە رێکخستنەکان هێما بکەین کە بە هۆی ئەوەوە بەکارهێنەر دەتوانێ تەواوی بابەتەکانی ویندۆز کە بە شێوەی لە پێشدا تاریف کراو ناسێندراون، ئاڵوگۆڕ بکات. بۆ وێنە ئادریسی Temp بگۆڕێ یان ئامراز بە جۆرێک تەنزیم بکات کە پاش ماوەیێکی لە پێشدا رێکخراو تەواوی شوێن پێیەکان بە شێوەی خۆکار بسرێنێتەوە.
گونجان لە گەڵ دۆزەرەکانی جۆراوجۆری باو وەک,IE ئیمکانی سڕینەوە و خاوێنکردنەوەی Recycle Bin، سڕینەوەی بەڵگەنامەکانی سەرکراوە، ئیمکانی خاوێنکردنەوەی دواهەمین فایلە چەند رەسانەییە ئیجرا کراوەکان، توانایی خاوێنکردنەوەی فایلە زێدەکان لە سەر پەپکە رەقە، و...لە ریزی تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-ناوبژی کارپێکەری ساکار
-هاسان لە بەکارهێنان دا
-ئیمکانی خاوێنکردنەوەی فایلە زێدەکان لە سەر پەپکە رەقە
-توانایی سڕینەوەی دوا فایلە کراوەکان لە بەشی بەڵگەنامەکان، فایلە چەند رەسانەییکان و...
-ئیمکانی سڕینەوەی تەواوی جێ پێیەکانی جێماو لە گەرانی ناو نێت دا
-گوونجان لە گەڵ گشت دۆزەرەکان
-توانایی گۆڕینی تەواوی رێکخستنەکانی لە پێشدا تاریف کراو
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 4.76 MB
File ver    : 4.7.2.1729
File format : exe
Date Added  : March 06, 2012
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Glary Utilities Pro 2.56   

Glary Utilities کۆمەڵێک لە ئامرازی کردەیی سیستەمی لە خۆ دا جێکردووە بە مەبەستی بەهێز کردن، بردنە سەری خێرایی، پینەکردن وپارێزگاریکردن لە پێژمێر. Glary Utilities رێگەمان پێدەدات هەتا بتوانین فایلە بێکەڵکەکان، کلیلەکانی تۆمارگەی بێ کەڵک و تەواوی شوێن پێیەکانی بە جێماو لە گەڕانی ناو نێت دا بسڕینەوە. هەروەها بە هۆی ئەم ئامرازەوە دەتوانین بەرێوەبردن و خاوێنکردنەوەی دۆزەر، ئانالیزی فەزای بەکارهێنراوی پەپکە رەقە و دۆزینەوەی فایلە دووپات و چەند پاتەکان لەسەر سیستەم ئەنجام بدەین.
جگە لەمانە ئەم ئامرازە بە هەبوونی بڕگە(Item*)گەل بۆ بەهینەکردنی بیرگە، دۆزینەوە، چەق بەستە راگرتن، سڕینەوەی ناوبڕەکانی بێ متمانەی ویندۆز، بەرێوەبردنی ئەو ئامرازانەی کە لە کاتی خستنەرێ (Boot*) ی ویندۆز دا خۆکارانە وەگەڕ دەکەون و راگرتنیان، دەتوانێ بە کەڵک ترین ئامراز بێ بۆ خاوێن راگرتنی سیستەم.
ئەم کۆمەڵە بەهێزە وێڕای خاڵە ناوبراوەکان خاوەنی چەند بژاردەی تریشە بۆ بەهینەکردنی بیرگە، دۆزینەوە و سڕینەوەی ‌قەدبڕ(shortcut*)ـەکانی بێ متمانەی ویندۆز، بەرێوەبردنی پرۆگرامەکانی ناو دەسپێک و سڕینەوەی ئامرازەکان. ئەو ئامرازانەی کە لەناو ئەم بەرنامەیە دا جێکراون بریتین لە:
√Disk Cleaner : سڕینەوەی زانیارییە بێکەڵکەکان لە ناو پەپکە رەقە دا و بەرفراوان کردنی فەزای پەپکە رەقە
√Registry Cleaner: گەڕان و خاوینکردنەوەی تۆمارگە بۆ بردنە سەری کارایی سیستەم
√Memory Optimizer: چاوەدێری(Monitoring*) و بەهینەکردنی بیرگە لە پاشبنەمای ویندۆز دا
√Startup Manager: بەرێوەبەری ئەو بەرنامانەی کە لە کاتی خستنەرێی سیستەم دا بە شێوەی خۆکارانە دەکەونە گەڕ
√Tracks Eraser: خاوێنکردنەوەی تەواوی جێ پێ یەکان، بەڵگەنامەکان، شەکرۆکەکان، مێژووی ئینترێنێت و...
√File Shredder: لە ناوبردن و سڕینەوەی زانیارییەکان بە شێوەیێک کە هیچ کات نەتوانرێ بهێنرێنەوە
√Internet Explorer Assistant: بەرێوەبەری دۆزەرەکانی ئینترنێت بۆ لکاندن و گەراندنەوەی رێکخستنەکان
√Disk Analysis:وەدەسهێنانی زانیاری ورد لە سەر فایل و فۆلدێرەکان
√Duplicate Files Finder: گەڕان بەشوێن دۆزینەوەی فایلە دووپاتەکان و سڕینەوەیان
√Empty Folders Finder: ناساندن و خاوێنکردنەوەی فۆلدێرەکانی بەتاڵی ناو ویندۆز
√Uninstall Manager: سڕینەوەی ئامرازە بێکەڵکەکان
√Process Manager: چاوەدێریکردن بە سەر ئەو بەرنامانەی کە لە سەر سیستەم وەگەڕ دەکەون و راگرتنی نەرمەواڵەکانی سیخووڕی
√Shortcuts Fixer: راستــکـردنـەوەی هــەڵـەکـان لــە نــاو ریـزی دەسـپـێک و روومــێز(Desktop*)
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 6.31 MB
File ver    : 2.56.0.1822
File format : exe
Date Added  : March 01, 2012
Last viewed : Jan 05th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Registry Clean Expert 4.90

Registry Clean Expert ناوی نەرمەواڵەیێکە کە بە گەران لە ناو تۆمارگە(Registry*) دا بە شوێن زانیارییە هەڵە و لە کار کەوتووەکان دەگەرێ و بە پینە کردنیان دەبێتە هۆی خێرا کردنی سیستەم بە هۆی دروست کار کردن و هەر وەها رزگارتان دەکات لە ئاگادارکردنەوەکانی هەڵە(Error). وێرای ئەوە دەتوانن بەم ئامرازە پاڵپشت درووست بکەن و بۆ کاتی پێویست بەکاری بهێنن .هەروەها Registry و Startup و بەشە جۆراوجۆرەکانی IE BHO بەرێوە بەرن و بە باشترین شێوە کەڵکی لێ وەربگرن.هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-کەڵک وەرگرتنی زۆر هاسان بە هۆی هەبوونی رواڵەتێکی ساکار
-گەران و دۆزینەوە و خاوێن کردنەوەی زانیارییە هەڵە و لە کار کەوتووەکان و پینەکردنیان لە ناو تۆمارگەی ویندۆز دا
-توانایی هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە تۆمارگەی ویندۆز
-توانایی هێنانەوەی فایلەکانی پێشووی تۆمارگە
-توانایی بەرێوەبردنی ستارت ئاپی ویندۆز و ئەو بەرنامانەی کە لە دەسپێک دا وەکار دەکەون
-توانایی بەرێوەبردنی IE BHOs بە BHO Organizer
-توانایی سڕینەوەی Trojan و Adware و Spyware لە ستارت ئاپی ویندۆز و بژاردەکانی BHOs
-هەبوونی قەبارەیێکی کەم وێرای بە‌هێز بوون
-توانایی Registry Compact و Registry Defrag
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 507KB
File ver    : 4.90
File format : exe
Date Added  : Nov 1, 2012
Last viewed : Dec 30st, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10
Free Download